وردەكاری پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی سەرۆکی هەرێم بەهاوسەرۆکانی یەکێتی

پۆڵەتیك پرێس

بەبۆنەی (46)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی کوردستانەوە سەرۆکی هەرێم پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی ئەنجامدا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا وێڕایی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەكێتی لەهاوسەرۆكانی یەكێتی رۆڵ، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی یه‌كێتی له‌پێناو ته‌بایی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی و پاراستنی ماف و ده‌سكه‌وته‌كان بە گرنگ و پێویستە زانییوووە.

هەر لەوپەیوەندیە تەلەفۆنیییەیدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە “یەكێتی وه‌ك هێزێكی سیاسیی سه‌ره‌كیی كوردستان خاوه‌ن رۆڵێكی دیاره‌ له‌ مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی ئازادی و به‌دیهێنانی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستاندا و جەختیان له‌ ته‌بایی، یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی له‌پێناو پاراستنی ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستاندا كردووەتەوە”.

دەقی راگەیێندراوەکە:

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/6/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ یادی 46 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا، به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ خۆیان و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ته‌واوی كادیران و جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.

به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هێزێكی سیاسیی سه‌ره‌كیی كوردستان خاوه‌ن ڕۆڵێكی دیاره‌ له‌ مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی ئازادی و به‌دیهێنانی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستاندا، ئه‌مڕۆش یه‌كێكه‌ له‌و لایه‌نانه‌ی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێز و سه‌ره‌كین له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداری له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا.

به‌ڕێزیان ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ته‌واوی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی له‌پێناو ته‌بایی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی و پاراستنی ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و ئێستا و داهاتووی گه‌لی كوردستاندا به‌ گرنگ و پێویست زانی، هه‌روه‌ها له‌م یاده‌دا سڵاو و دروودی بۆ گیانی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال نارد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ ڕێز و شكۆوه‌ یادی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

لای خۆیانه‌وه‌ به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیشان داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا