دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی مامەڵەكارێكی دراوی ساختە ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، تۆمەتبارێكی بەبڕی ( 30 ) هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیركرد.

ئەوەشهاتووە، هێزەكانی ئاسایش لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردن، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە 30_8_2023 توانیان تۆمەتبار ( ی، س، ع )دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( سی )هەزار دۆلاری ساختەدا، تۆمەتبار هەوڵیدابوو لە ڕێگەی مامەڵەكردنەوە لەبازاڕەكاندا ساغیبكاتەوە.

باسلەوەشكراوە، لە ئێستادا بە ماددەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا