نوێترین لێدوانی سەرۆکی یەکێتی دەربارەی هەڵبژاردن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەکاتەوە کە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دیداری سلێمانی رایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەکرێت و یەکێتیش زۆر ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و کورسییەکانی زۆر زیاد دەکات.

سەرۆکی یەکێتی داواشیکرد، لەم هەڵبژارنەدا هەموو لایەنەکان بەشداری بکەن و وتی، ئەم وڵاتە پێویستی بە گۆڕانکارییە و پێویستمان بە پەرلەمانێکە کە بتوانین ریفۆرمی جددی بکەین و پێویستمان بە حکومەتێکە کە گفتوگۆی جدی لەگەڵ بەغداد بکات بۆ ئەوەی بتوانین مووچە و هەموو حەقێکی گەلی کورد دابینبکەین.

لەبارەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارنەدراوە کۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەکان ئەنجامبدرێت، بەڵام ئێمە بۆ هەموو دانیشتنێک ئامادەین و حەزدەکەم کورد یەکڕیز بێت و کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان بە یەکچاو سەیربکرێن و بەیەکەوە ئیشبکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا