چالاکوانانی عێراق پەنا بۆ کوردستان دەبەن

پۆڵەتیک پرێس

چالاکوانە مەدەنییەکانی خوارووی عێراق لە ترسی هەڕەشە و مەترسییەکانی سەر ژیانیان کۆچ بەرەو هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکە دەکەن.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، سەرباری پەیمانەکانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی پاراستنی خۆپیشاندەرانەوە بەڵام مەترسییەکی زۆر لەسەر ژیانی چالاکوانانی مەدەنی لە خوارووی عێراق هەیە.

ئەوەش هاتووە، ئەو چالاکوانانە پەنا دەبەنە بەر هەرێمی کوردستان و پێیانوایە پارێزراوترین بەشی ناوچەکەیە، یاخود پەنا دەبەنە بەر ئەو وڵاتانەی کەمترین بەربەستیان بۆ دروست دەکات وەک لوبنان و تورکیا.

باس لەوەش کراوە، لەژێر رۆشنایی هەڕەشەی کۆمەڵە چەکدارەکانی سەر بە ئێران کۆچی چالاکوانانی خوارووی عێراق زیادی کردووە.

خۆپیشاندانەکانی عێراق لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش لە هەمان مانگدا یادی کرایەوە و چەند خۆپیشاندانێک لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق ئەنجامدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا