هێمن هەورامی: ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوەو هەواڵی خۆش دەبیستن

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوەو هاوڵاتیان هەواڵی خۆش دەبیستن.

هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەم ەفتەیە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو بابەتانەی وەرزی بەهارەی بۆ درێژ كرایەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر پێوست بێت بەرنامەی كار مابێت ئەوا لەم هەفتەیە كۆبونەوەی پەرلەمان دەبێت ئەگەر نا دەبێتە پشوو.

وتیشی، “بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی وەزیران كۆبێتەوەو هاوڵاتیان هەواڵی خۆش دەبیستن”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بەهۆی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداو زیادبوونی داهاتی ناوخۆو نەوتەوە، فەرمانبەرانی هەرێم چاوەڕێن حكومەت پاشەكەوتی موچە لاببات.

بەشێك لە بەرپرسانی حكومەت و پەرلەمانتارانیش باسیان لەوەكرد، ئەگەری زۆرە بۆ ئەم مانگە پاشەكەوتی موچە لاببرێت، یاخود كەم بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا