پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكایەتی شارەوانی قەزای دوكان رایدەگەیەنێت، بە ھۆكارێكی نادیار ئاگر لە بەشێكی دارستانەكانی ناوچە گەشتیاریەكانی قەشقۆڵی كەوتەوە و بەشێكی درەختەكانی مۆنۆ مێنتی ئەنفالكراوانی دۆڵی جافایەتیشی گرتووەتەوەو سوتان.
لەڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی شارەوانی قەزای دوكاندا هاتووە، هەرچەندە ئاگرەكە لەلایەن بەرگری شارستانی و بەشێك لە ھاوڵاتیانی خەمخۆری ناوچەكە توانرا كۆنتڕۆڵ بكرێت بەڵام بەداخەوە زیانێكی زۆری گەیاندووە بە درەختەكان و ژینگەی ناوچەكە.
سەرۆكایەتی شارەوانی قەزای دوكان لەراگەیەندراوەكەدا داوای لێكۆڵینەوە لەكەوتنەوەی ئاگرەكە دەكات و دەڵێت: ھیوادارین ھێزە ئەمنیەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوەی وورد ئەنجام بدەن لەسەر چۆنێتی ئاگركەوتنەوەكە.