وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەسەردانێك بگاتە هەرێم و لەسەر چەند پرسێكی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆبێتەوە.

بەگوێرەی زانیاری میدیاكان، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی حوزەیران، دۆمنیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیان بگاتە هەرێمی كوردستان، ئامانجی سەردانەكەش بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی گۆرانكاریەكانی ناوچەكە و درێژەدان بەكاری پێكەوەی ستراتیژییەکان و رووبەڕووبوونەوەی داعش .

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رۆژی سێشەممە گەیشتە بەغدا و لەلایەن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکرا، دواتریش لەگەڵ هەریەک لە سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە. دوای کۆتاییهاتنی دیدارەکانی لە بەغدا، ئەمڕۆ گەیشتە هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا