پەرلەمان بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی دووشەممەی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی دووشەممە 7ی شوباتی 2022ی بڵاوكردەوە و تێیدا بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ دانیشتنی دووەم، كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی دووشەممە 7ی شوباتی 2022ی بڵاوكردەوە و تێیدا بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ دانیشتنی دووەم، كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق.

بەپێی بەرنامەی كاری پەرلەمانی عێراق، دانیشتنی دووەمی پەرلەمان لە كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی 7ی شوباتی 2022 بەڕێوەدەچێت، تێیدا ژمارەیەك پەرلەمانتار سوێندی یاسایی دەخۆن.

بەشێكی دیكەی بەرنامەی كاری پەرلەمانی عێراق، لە دانیشتنی سبەینێدا سەرۆككۆماری عێراق هەڵدەبژێردرێت.

ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی رۆژی یەكشەممە 6ی شوباتی 2022 دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا رێوشوێنەكانی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق بە شێوەیەكی كاتی رابگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا