پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان قائیمقامیەتی سلێمانی گەراجی نامۆ لە گەڕەکی سەرچنار دادەخات.
ئەمڕۆ دووشەممە1ی نیسان، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لەراپۆرتی لیژنەکاندا هاتووە لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەهۆی وەرگرتنی زیاتر لەو نرخەی بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل دیاریکراوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی گەراجی نامۆ دادەخات”.
ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی رێنماییەکان پێویستە ئەو گەراجانەی کە (گۆڕەپانەکەیان قیر یان چیمەنتۆ کراوە و سەرداپۆشراو)ـن بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل لەماوەی (یەک بۆ پێنج) کاتژمێردا تەنها هەزار و 500 دینار وەربگرێت، بەڵام گەراجی نامۆ بۆ وەستانی تەنها دوو کاتژمێر بڕی 2000 دیناری لە شۆفێران وەرگرتوە.
ڕوونیکردەوە، لەگەڵ دروستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆ لەوناوچە، یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکانی گەراجی نامۆ بەکرێدانی شەقام و کۆڵاکانە لەکاتێکدا ئەو شوێنانە موڵکی گشتین و هەمو هاوڵاتییەک دەتوانێت بەخۆرایی ئۆتۆمبێل بوەستێنێت و بەکاریانبهێنێت.