لافاوێکی بەهێز ئیندۆنیزیای گرتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ئاوارەبوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زریان و لافاوێکی زۆر ناوەڕاستی ئیندۆنیزیای گرتەوە، کە بووە هۆی داپۆشینی شەقانەکان و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووان.

زریان و لافاوێکی زۆر ناوەڕاستی ئیندۆنیزیای گرتەوە، بەتایبەتی کەرتی سۆمەترە و جاوە، کە بەهۆیەوە ئاو شەقامەکانی داپۆشی و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووان ئاوارەبوون.

بەهۆی ئەو لافا و شەپۆلی باران و زریانەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چەندین گرتە ڤیدیۆی بڵاوبووەتەوە نقومبوونی شەقامەکان لەناوچەی جرۆبوگان لە جاوە نیشان دەدەن، هەروەها زیانێکی زۆری بە ماڵ و کەلوپەلی دانیشتووانی ناوچەکە گەیاندووە.

لەکاتێکدا، نزیکەی هەزار کەس لە ناوچەی ئۆگان ئیلیر لە کەرتی سۆمەترەی باشوور زیانیان پێگەیشتووە و زیاتر لە 250 ماڵ و باڵەخانەش ئاو چووەتە ناویانەوە، لەناویاندا چوار خوێندگا و سێ بینای خزمەتگوزاری تێدایە.

هاوکات، نزیکەی هەزار و450 کەس و 75 ماڵ لەناوچەی تیگالی کەرتی جاوەی ناوەڕاست زیانیان پێگەیشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا