پۆڵه‌تیك پرێس:
ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیاری كه‌نه‌دا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سزادراوانی بادینان نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
دیاری خالید، كه یەکێکه لە ئامادەکارانی کەمپینەکە به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “ژمارەیەک لەو كه‌سانه‌ی واژۆی نامه‌كه‌یان كردووه مامۆستای زانکۆ، ڕۆژنامەنوسی دیاری کەنەدا، چەندین شانۆکار و ڕۆماننوسی دیاری تێدایە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ” سەرجەم ئەوانەی واژۆیان کردوە، ھاوڵاتی کەنەدین و لەو بوارەی کاری تێدا دەکەن خاوەن پێگە و قورساین، هه‌روه‌ها ژمارەیەک لە بەشداربوانی کەمپینەکە، لە ئەکاونت و پەیجەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانییان، بە نوسین و لایڤ قسەیان لەسەر کەیسی بادینان کردوە و ئەو پێشێلکاریانەیان ئیدانە کردووە”.
نامه‌كه ئاراستەی ھەریەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کراوە، ناوی ھەر یەک لە شێروان شێروانی و ئەیاز ئەکرەم ھاتوە وەکو دوو نمونەی زۆر زەقی پێشێلکاری، کە ھەرەشەکردن لە ھاوسەری شێروان شێروانی و لێسەندنەوەی ناسنامەی باری شارستانی عێراقی لە ئەیاز ئەکرەم دوو چیرۆکن ئاماژە بە ھەڵکشانی میحنەتەکانی ڕۆژنامەنوسان لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.
له‌نامه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، “هەموو جیھان ئومێدی ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان دەکرد کە ببێتە پێشەنگی ئازادی و دادوەری لە عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کەچی بەداخەوە ئێستا ھەموو جیھان چاودێری سەرکوتییەکانی دەسەلاتدارانی ئەوێ دەکات”.