پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو دەڵێت، بە شێوەیەكی مەبدەئی لەگەڵ سیستمی فرە بازنەیین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پشتگیری لەو بۆچوونەش دەكەین كە تۆماری دەنگدەرانی پێكهاتەكان جیابكرێتەوە بۆئەوەی هێزەكانی دیكە لەبری ئەوان دەنگ نەدەن بە نوێنەری پێكهاتەكان.
هێمن ئەسكەندەر، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن پەیوەستە بە دەسەڵاتە فەرمییەكانی هەرێم وەك پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی هەرێم نەك حزب و لایەنە سیاسیەكان، لە ئێستادا چاوەڕێی رێككەوتنی لایەنە سیاسیەكان دەكرێت بەڵام ئەگەر هات و وای دابنێین لایەنە سیاسییەكان نەگەشتنە رێككەوتن هەردەبێت لایەنە فەرمییەكانی هەرێم چارەسەری ئەو پرسە بكەن.
هێمن ئەسكەندەر وتی: دوو ئەگەر هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن یەكێكیان ئەوەیە لە سەرەتای مانگی ئازاری 2023 هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، یان ئەگەری هەیە بۆ ماوەی ساڵێك دوابخرێت، دیارە تا بارودۆخی عێراقیش سەقامگیرنەبێت ئەم پرسە لە هەرێم یەكلایی نابێتەوە.
وتیشی: لە رووی مەبدەئییەوە لەگەڵ سیستمی فرە بازنەین و بۆ كورسی كۆتاكان بۆچوونمان وایە پێكهاتەكان خۆیان دەنگ بە نوێنەری خۆیان بدەن و هەڵی بژێرن، ئەویش بەجیاكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی تایبەت بە پێكهاتەكان بۆئەوەی هێزەكانی دیكە لە بری ئەوان دەنگ نەدەن.