پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، لەمەودوا جوتیاران دەتوانن گەنمەکانیان ڕاستەوخۆ تەسلیمی سایلۆکان بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە29ی ئایار، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڵاویکردەوە، لەمەودوا وەرگرتنی گەنم ئازاد دەکرێت لە سایلۆکان، جوتیاران دەتوانن راستەوخۆ بەرهەمەکانیان تەسلیمی سایلۆکان بکەن، بەپێی ئەو پشتگیریەی لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆیان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاردرا بە کردنەوەی دەروازەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی هەناردنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.