فوئاد حسێن :لەگەڵ گواستنەوەی ناکۆکی ئێران و ئەمریکا نین بۆ گۆڕەپانی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە وادەی دەستپێکردنی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە کشانەوەی ھێزەکانیان، رادەگەیەنن.

فوئاد حسێن بە کەناڵی “حەدەس”ی راگەیاندووە، دەبێت ھێرشەکان لەلایەن ئەمریکا و گروپە چەکدارەکانەوە رابگیرێن، چونکە ئێران و حزبوڵای عێراق نایانەوێت جەنگ لە غەززە فراوان ببێت.

وتیشی،  لەگەڵ گواستنەوەی ناکۆکی ئێران و ئەمریکا نین بۆ گۆڕەپانی عێراق، چونکە باجی ئەوە دەدەن و دەبێت لێکەوتەی جەنگی ئێران و ئەمریکا لە گۆڕەپانی عێراقی دوور بخرێتەوە.

فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەشدا، بەشێک لەو کێشانەی عێراق پێوەی دەناڵێنێت ھۆکارەکەی ناکۆکی ئەمریکا و ئێرانە و پێویستیان بە گفتوگۆی دانایانە ھەیە سەبارەت بە سەروەری و ئاسایش.

فوئاد حسێن سەبارەت بە ھێرشەکانیش بۆ سەر بنکەی ھەریر وتی، ھێرشەکان تەنھا بۆ سەر ئەو بنکەیە نییە، بەڵکو شوێنی نیشتەجێبوون و بنکەی گرنگی لە ھەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج، دەستدرێژییەکانیش بۆ سەر نێردە دیپلۆماسییەکان بە واتای پێشێلکردنی رەوشی ئەمنی عێراق دێت.

بە وتەی فوئاد حسێن، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەردەوام کاردەکات لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بۆ ھێورکردنەوەی رەوشەکە، بەمنزیکانەش وادەی دەستپێکردنی دانوستانەکان لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ واشنتۆن بۆ کشانەوەی ھێزەکان رادەگەیەنین، لایەنی ئەمریکیش وتویەتی ناکرێت گفتوگۆ لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی بکرێت کە لە حاڵەتی پێکدادانی چەکدارییدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا