جارێكی دیكە لە عێراق سەرژمێری گشتی دواخرا

پۆڵەتیك پرێس

جارێكی دیكە پرسی سەرژمێری گشتی لە عێراق كە بڕیاربوو ئەمساڵ ئەنجامبدرێت دواخراو بڕیارە لە كۆتایی ساڵی داهاتوو پرۆسەكە ئەنجام بدرێت.

عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە بەرنامەی وەزارەتەكەیاندا بوو لەمساڵدا‌ سەرژمێری بكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئامادەكارییەكان تەواونەبوون پرۆسەكە بۆ ساڵی داهاتوو دواخراوە.

راشیگەیاند، پرۆسەیەكی لەوشێوەیە بودجەو كاری زۆری پێویستە ئەوەش وایكردووە نەتوانن لەمساڵدا ئەنجامی بدەن.

بە وتەی هنداوی، حكومەتی عێراق بڕی 120 ملیار دیناری بۆ ئەو مەبەستە لە بودجەی گشتی ساڵی داهاتوو تەرخانكردووە.

تائێستا چەندجارێك پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق دواخراوە، سەرەتا بڕیاربوو لەساڵی 2020 سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و هەرێم ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا سەرژمێرییەكە بۆ كۆتایی ئەمساڵ دواخرا، لەئێستاشدا جارێكی دیكە سەرژمێریەكە بۆ مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2022 دواخراوە، كە بڕیارە لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا