پەرلەمان و حكومەت لەبارەی چاكسازیى و بایۆمەترییەوە كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ سێ شەمە لەگەڵ لیژنەی چاكسازی حكومەت كۆبنەوەو تاوتوێكردنی پرسی پرۆژە یاسای چاكسازی.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، دوای ئەوەی راپۆرتی حكومەت لەبارەی چاكسازی نێردراوەتە پەرلەمان و لیژنەی دارایی كۆمەڵێك پرسیار و سەرنج و تێبینیان لا دروستبووە، بڕیارە وەك لیژنەكە سبەینێ كاتژمێر (11) لەگەڵ چەند بەرپرسێكی حكومەت كۆببنەوە.

وتیشی، “ئەو پرسیارانە روبەڕوی حكومەت دەكەینەوە بۆ ئەو مەبەستەش سكرتێری لیژنەی باڵای چاكسازی و سەرپەرشتیاری پرۆژەی بایۆمەتریمان بانگهێشتكردووە بۆئەوەی رونكردنەوەی تەواومان پێبدات”.

مانگی حەوتی ئەمساڵ حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسایی چاكسازی خستە بواری جێبەجێكردنەوەو بڕیاریش درا هەر سێ مانگ جارێك راپۆرتی جێبەجێكردنی یاساكە بنێرێت بۆ پەرلەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا