جۆ بایدن مانگی داهاتوو سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێ شەممە کۆشکی سپی ئاشکرای دەکات، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەم نزیکانە سەردانی ئیسرائیل و سعودیە دەکات هەروەها، بەشداری دەکات لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو.

کۆشکی سپی ئاشکرای دەکات، جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە 13 بۆ 16ی تەمموز سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، بۆ پتەکردنی پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە، هەروەها دواتر دەچێتە سعودیە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بەبەشداری عێراق و ئوردن و میسر.

جۆ بایدن لە سەردانەکەیدا بۆ سعودیە لەگەڵ هەریەک لە  مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیری ئال سعود، پادشا و شازادە محەمەد بن سەلمان کۆدەبێتەوە، گفتوگۆ لەبارەی هاریکاریەکانی نێوان هەردو وڵات و  بەرەنگاربونەوەی ئەو ئالنگاریانەی روبەڕوی هەردوو وڵات دەبێتەوە دەکەن.

ئاماژەیان بەوەشدا، لەگەڵ هاوتاکانی کۆدەبێتەوە بۆ پتەکردنی پەیوەندیەکانیان لە بواری ئاسایش و بەرژەوەندییە ئابوریەکان و دیپلۆماسیەت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا