ژنی باڵیۆزی عێراق لە ئوردن بە وێنەکانی هەرا دەنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وێنەكانی هونەرمەندی لوبنانی راغب عەلامە لەگەڵ هاوسەری حەیدەر ئەلعەزاری باڵیۆزی عێراق لە ئوردن، مشتومڕێكی گەورەی لە عێراق لێكەوتەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لەسەر وێنەكان هاتە دەنگ، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر سەبارەت بە وێنەكانی باڵیۆزی بەغدا و هاوسەرەكەی لە ئوردن لەگەڵ هونەرمەند راغب عەلامە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێمە بە سەرنجەوە بەدواداچون بۆ ئەو وێنانە دەكەین كە لە سۆشیال میدیا بڵاوبونەتەوە سەبارەت بە باڵیۆزی كۆماری عێراق لە شانشینی هاشمی ئوردن.

ئەم لێدوانە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوای بڵاوبونەوەی وێنەكانی باڵیۆزی عێراق لە ئوردن و هاوسەرەكەی دێت لەگەڵ هونەرمەندی لوبنانی راغب عەلامە، كە كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە، لە ئەنجامی ئەوەی شرۆڤەكاران باڵیۆز و هاوسەرەكەیان بە دەرچون لە ئاستی رەفتاری دیپلۆماسی وەسفكرد.

راغب عەلامە لەسەر وێنەكان نووسیویەتی، لە دڵەوە سوپاس باڵیۆزی عێراق لە ئوردن، حەیدەر مەنسور ئەلعەزاری و هاوسەرەكەی خاتوو مەیسەم ئەلروبەیعی دەكەم بۆ ئەم پێشوازی و میواندارییە نایاب و چێژبەخشە. بینینی ئێوە لە كەشێكی ئاوا نزیك لە دڵ و پڕ لە خۆشەویستی زۆر خۆشحاڵی كردم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا