پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 84 دۆلاری تێپەڕاند.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 84 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 78 دۆلار و 43 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە چین دژی ڕێکارەکانی حکومەتی ئەو وڵاتe بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت گەورەترین دابەزینی تۆمارکرد.