ئەنیمەیشنی کوژرانی ترەمپ بڵاودەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماڵپەڕی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پارچەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە تیایدا ڕۆبۆتێک دەردەکەوێت کە بەمەبەستی کوشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، شوێنی ترەمپ دیاریدەکات.

ئەو ڤیدیۆیەی کە لەلایەن ماڵپەڕەکەی خامنەیی بڵاوکراوەتەوە، بەشێک بوو لە یادکردنەوەی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، کە لە 3ی کانوونی دووەمی 2020 لە هێرشێکی ئاسمانیدا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.

لە درێژەی ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ سەرقاڵی یاری گۆڵفە، لەڕێی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە لە ویلایەتی فلۆریدا دەکرێتە ئامانج.

هەر لەم مانگەدا ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران داوای دادگاییکردن و کوشتنی دۆناڵد ترەمپی کرد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا