لە ئەمشەوەوە لەشاری هەولێر کامێراکانی پۆینت تو پۆینت دەخرێنەکار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، لە ئەمشەوەوە هەموو کامێراکانی پۆینت تو پۆینت لە هەولێر دەخرێنەکار.

ئەمڕۆ شەممە21ی تشرینی یەکەم، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، ” لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە، هەموو كامێراكانی پۆینت تو پۆینتی شەقامی 120مەتری خێرای هەولێر، دەخرێنە كار”.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند كامێرایەكی دیكەی جێگیر كە پۆینت تو پۆینت نین  و لە شەقامەكانی هەولێر- خەبات، هەولێر-شەقڵاوە، هەولێر- كۆیە هەن، بەهەمان شێوە ئەمشەو هەموو ئەوانەش دەخرێنە كار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا