وڵاتانی كۆمەڵەی 20 رێككەوتن پلەكانی گەرما كەمبكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وڵاتانی كۆمەڵەی 20 لە بارەی ئاو و هەواو دابەزینی پلەكانی گەرما رێككەوتن كە بەهۆی شۆڕشی پیشەسازییەوە رووی لە بەرزكردنەوە كردبوو.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان وڵاتانی كۆمەڵەی 20 كە بەرپرسی یەكەمن لە دەردانی 80%ی دەردراوە گازییەكان بۆناو بەرگەهەوا كە بەهۆیەوە پلەكانی گەرما بەرزبونەوەی بەخۆیەوە دیووە لە بارەی چەند پرسێكی تایبەت بە كەش و ئاو و هەواوە گەشتوونەتە رێككەوتن.

بەپێی راگەیەندراوی كۆتایی كۆنگرەكە، ئەو وڵاتانە رێككەوتوون پلەكانی گەرما كەمبكرێنەوە بۆ ڕادەی 1.5 ئەوەش ئەو گەرمیەی كە زەوی لەدوای شۆڕشی پیشەسازی بەخۆیەوە بینیووە.

میدیا جیهانییەكان ئاماژەیان بەوەكردووە، سەركردەی وڵاتانی بەشدار لەكۆمەڵەی 20 ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر كەمكردنەوەی زیادەڕۆییەكان بۆسەر ئاو و هەوا.

چاودێرانی دۆخی ژینگە رێككەوتنی كۆمەڵەی 20 كە لە كۆنگرەكەی رۆما بەڕێوەچوو بە گرنگتر لە رێككەوتنەكەی ساڵی 2015 نادەبەن.

پێشتر و لە 2015 وڵاتانی كۆمەڵەی 20 لە پاریس لە بارەی دۆخی كەش و ئاو و هەواوە گەیشتنە رێككەوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا