ڤیلادمیر پووتین: رووسیا بەشی پێویست بۆمبی هێشوویی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەڵێت، بەشی ئەوە بۆمبی هێشووییان هەیە، ئەگەر ئۆکرانیا ئەو جۆرە چەکەی بەکارهێنا، ئەوانیش وەڵامی بدەنەوە.
پووتین بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی وت: رووسیا بەشی پێویست تەقەمەنیی جۆراوجۆری هێشوویی هەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئۆکرانیا چەکی هێشوویی لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە، هەنگاوێک کە بووەتە هۆی نیگەرانیی لە دروستبوونی مەترسی بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە داهاتووی دووردا، بە تایبەتیش کە بەشێک لەو چەکانە بە نەتەقیوی دەکەونە سەر زەوی و وەکو مین لە کاتی بەرکەوتنی مرۆڤ لەگەڵیان، دەتەقنەوە.
پووتین دەڵێت، ئەگەر ئەو جۆرە چەکانە “لە دژی ئێمە بەکاربهێنرێن، ئێمەش مافی ئەوەمان هەیە چاو بە چاو تۆڵە بکەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا