هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی عێراق ڕێكخراوی ئۆپیك ناچار به‌كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:
هه‌ڕه‌شه‌ی عێراق بۆ به‌رده‌وامبوونی فشاره‌كانی ڕێكخراوی ئۆپیك له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، ئه‌و ڕێكخراوه‌ ناچار به‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ده‌كات.

عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق له‌نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا ڕایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر ڕێكخراوی ئۆپیک بە بێ گوێدانە دۆخی ئابووری وڵات سنوور بۆ ھەناردەی نەوتی عێراق دابنێت، رەنگە ناچار بین رێکخراوەکە بەجێبھێڵین” دوای ئه‌و قسانه‌ش ئۆپیك داوای كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی كردووه‌.

سعودییه‌ و ڕوسیا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بچوككراوه‌ له‌ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له‌ ئۆپیك بانگهێشده‌كه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سكاڵای عێراق له‌باره‌ی فشاره‌كانی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق.

ئۆپیك ده‌یه‌وێت له‌دواسات و به‌ر له‌ هاتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كه‌ تیایدا رێكخراوه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانده‌كات، گوێ له‌ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی عێراق بگرێت و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بدۆزێته‌وه‌.

عێراق پێیوایه‌ له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ سه‌خته‌ی ڕوبه‌ڕوی وڵاته‌كه‌ی بوه‌ته‌وه‌، ڕێككه‌وتنی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت هێنده‌ی دیكه‌ بارگرانی خستووه‌ته‌ سه‌رشانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا