دەوامی فەرمانبەران لەمانگی ڕەمەزاندا کەمدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی بڕیارێکی پارێزگاری هەولێر، دەوامی فەرمانبەران لەمانگی ڕەمەزاندا کەمدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە10ی ئادار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان دەوام کەمدەکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ” لەمانگی ڕەمەزاندا دەوامی سەرجەم فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی حکومەت لە سنوری پارێزگاکەمان یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە، بەشێوەیەک نیو کاتژمێر لەکاتی بەیانیان و نیو کاتژمێر لەکاتی تەواوبوونی دەوامی فەرمی فەرمانبەران”.

ڕوونیکردەوە، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لەمانگی ڕەمەزاندا لە ئەرکی خۆیاندان و بەردەوامی بەکارەکانی خۆیان دەدەن بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان، بەڵام دەوام کەمدەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا