دەمیرتاش لە بارەی بومەلەرزەکەوە پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە زیندانەوە لە بارەی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریا ڕایگەیاند، پێویستە یەکێتی ژوورەکانی ئەندازیاران و تەلارسازانی تورکیا بەشداری لە کارەکانی لابردنی پاشماوەکانی بومەلەرزەکەدا بکەن.

دەمیرتاش لە تویتێکدا کە لە ڕێی پارێزەرەکانیەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاندووە، پێویستە نمونە لە داروپەردووەکان وەربگیرێت و بەڵگە کۆبکرێنەوە و شتگەلێک کە بەهایان هەیە ڕادەستی خاوەنەکانیان بکریتەوە.

دەمیرتاش ئاماژەى بەوە کردوە، ئازارەکە هێشتا زۆر تازەیە، ئێمە زۆر بەداخەوە، بەڵام لە لایەکی دیکەوە، پرۆسەی لابردنی پاشماوە دەستی پێکردووە، بەداخەوە، لەپێناو پاراستنی مافە یاسایی و دارایی و ئەخلاقیەکانی قوربانیانی بوومەلەرزە، سەندیکاکانی پارێزەران ئەندازیاران و تەلارسازانی پێویستە پشتیوانی خەڵک بکەن.

هەروەها دەمیرتاش دەشڵێت، سەندیکاکانی پارێزەران و تەلارسازان و ئەندازیاران بەشدارییەکی چالاکانە بکەن لە کارەکانی کۆکردنەوەی نمونە لە پاشماوەکان، گەیاندنی هەموو ئەو شتانەی کە بەهای ئەخلاقی و ماددیان هەیە بۆ خاوەنەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا