پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەلی عەبدوڵـڵا، وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە ناحیەی چوارقوڕنە، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک سوتا و بەهۆیەوە ژنێکی دووگیانی 25 ساڵ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکرد، ڕووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، ژنە دووگیانەکە بە تەنها لە ماڵ بووە و شەو هیتەری داگیرساندووە و ماڵەکەیان سوتاوە و ژنەکەش گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی بەرگریی فریاکەوتن لە دەوروبەری کاتژمێر 7:10 خولەکی بەیانی لەبارەی ڕووداوەکە ئاگادارکراونەوەتەوە، بەڵام ئاگرکەوتنەوەکە نزیکەی 50 خولەک لە پێش ئەو وادەیە بووە.