پەرلەمانی عێراق لێكۆڵینەوە لەدۆسییە گەندەڵییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دۆسییەی گەندەڵی لەسەر هەموو وەزارەتەكانی عێراق هەیەو دۆسییەكان دەدەینە سەرۆكایەتی پەرلەمان تا بەدواداچوونی بۆ بكەن.

عالییە نوسێف ئەندامی لیژنەی نەزاهە لەمیانی لێدوانێك راشیگەیاند، دەستەی نەزاهەی پەرلەمان چەند فایلێكی لەبەردەستە، كە لەسەدا 90 فایلەكان تایبەتن بەگرێبەستی وەزارەتەكان‌و زۆرینەشیان گەندەڵییان تێدا كراوە.

عالییە نوسێف، هەروەها رایگەیاند، پێویستە لێپرسینەوە بكرێت‌و بەدوادچوونی بۆ ئەو دۆسییە گەندەڵییانە بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كرد، لیژنەی نەزاهەی پەرلەمان ئامادەیە هاوكاری ئەو لیژنانە بكات، كە پێكهێنراون بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسییەكانی گەندەڵی لەعێراق.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد، لیژنەی نەزاهەی پەرلەمان چاوەڕێیە هەوڵەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەماوەی داهاتوو بچنە پێشەوەو بەزوویی دۆسییەكان یەكلابكرێتەوە.

پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی راگەیاندو لیژنەكەش دەستی بەكارەكانی كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا