بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی: بەبڕى 2 ملیۆن دۆلار پرۆژەیەکى کارەبا بۆ شەقامى مەلیک مەحمود جێبەجێ دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەبڕى 2 ملیۆن دۆلار پرۆژەیەکى گرنگى کارەبا بۆ شەقامى مەلیک مەحمود جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستى کەمکردنەوەى بەکارهێنانى کارەباو پاراستنى ژینگەو بەخشینى سیمایەکى جوانتر بەهەردوو شەقامى مەلیک مەحمود، تاسڵوجە -سلێمانی لەسەر بودجەى رێکخراوى (UNDP) بەبڕى (2) ملیۆن دۆلار،کە لەلایەن پارێزگاوە خەرج دەکرێت و بەسەرپەرشتی لیژنەیەکى هونەرى لەبەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى و بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى، پرۆژەى نۆژەنکردنەوەو گۆڕینى پێکهاتەکانى تۆڕى رووناکى (ئینارە)ى شەقامى مەلیک مەحمود کە درێژییەکەى 16 کیلۆمەترە جێبەجێ دەکرێت.

ئەندازیار ئەبوبەکر ئەحمەد رەسوڵ، سەرۆکى لیژنەى سەرپەرشتیارى پرۆژەکە رایگەیاند، پرۆژەکە لەئیستادا چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، لە شەقامی مەلیل مەحمودەوە دەستیپێکردوەو کە بریتییە لەگۆڕینى پێکهاتەى ئینارە کۆنەکە کە (3000) کڵۆپە لە جۆری صۆدیۆمە و کارەبا زۆر خەرج دەکات بۆ گڵۆپى (لید) کە کارەباى زۆر کەم دەوێت و دۆستى ژینگەیە.

وتیشی، کۆى بودجەى پرۆژەکە بریتیە لە 2 ملیۆن دۆلار و لەلایەن رێکخراوى (UNDP) دابینکراوە.

هەروەها شێوازى هەڵبوون و کوژاندنەوەى گڵۆپەکان دەگۆڕدرێت بۆ سیستمى (تایم زۆن) کە بەپێى پرۆگرامێکى تایبەت، لەکاتى خۆرئاوابوون و خۆڕهەڵاتن هەڵدەبێت و دەکوژێتەوە، پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای (پلان ) جێبەچێ دەکرێت و بڕیارە پرۆژەکە لەماوەى (365) رۆژدا تەواو ببێت.

ئاماژەیان بەوەشدا، هەر لەئەمساڵدا لەسەر بودجەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى پرۆژەى دابینکردنى کارەباى بەردەوام بۆ شەقامى مەلیک مەحمود جێبەجێکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا