کارکردنی منداڵان لە عێراق کەم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لەم ساڵانەی دواییدا ڕێژەی کارکردنی منداڵان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بە میدیای فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، ” ڕێژەی کارکردننی منداڵان گەیشتووەتە ١.١٪ و ڕێژەکە زۆر کەمترە لە ٢٪.”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ” کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە ڕێژەی کارکردنی منداڵان هەستی پێدەکرێت لەکاتێکدا پێشتر ڕێژەی کارکردنی منداڵان گەیشتووەتە ٦٪”.

پێشتریش لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق داوای کردبوو کارکردنی منداڵان بە “تاوان” هەژمار بکرێت و داواشی لە حکومەت و پەرلەمان کرد پشتیوانی یەکتر بکەن بۆ وەستاندنی بەکارهێنانی منداڵان لە کارە قورسەکاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا