تاهیر عەبدوڵا: وەرگرتنی ڤاکسین نەکراوەتە مەرجی ڕێگەدان بە گەشتکردن

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی کۆرۆناوە داھاتی فرۆکەخانەی سلێمانی بۆ نزیکەی لە 35% دابەزیووە. دەشڵێت: تا ئێستا وەرگرتنی ڤاکسین نەبووەتە مەرج بۆ ڕێگەپێدان بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات .

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە” بەهۆی کۆرۆناوە بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو داهاتی فڕۆکەخانە بەشێوەیەکی زۆر دابەزیووە هەم ژمارەی گەشتیاران کەمبۆتەوە هەم ژمارەی گەشتەکان کەمبۆتەوە ئەگەر سەیری ژمارەکان بکرێت ئەگەر کۆمپانیایەک خشتەکەشی جێبەجێ بکات بەپڕی ناڕوات و بەپڕی نایەتەوە بۆیە داهاتی فڕۆکەخانە تا 30% بۆ 35% دابەزیووە بەبەراورد بەساڵانی پێشوو.

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەوەشی وت” هەم ژمارەی گەشتیاران کەمبۆتەوە هەم ژمارەی گەشتەکان کەمبۆتەوە ئەگەر سەیری ژمارەکان بکرێت خۆ ئەگەر کۆمپانیایەک خشتەکەشی جێبەجێ بکات بەپڕی ناڕوات و بەپڕی نایەتەوە بۆیە داهاتی فڕۆکەخانە تا 30% بۆ 35% دابەزیووە بەبەراورد بەساڵانی پێشوو، ئیتر هەمووی دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕی بکاتەوە بۆ خەرجیەکانی فڕۆکە.”

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا لەداهاتوودا لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێتە مەرج ئەو کەسەی پێکوتەی ڤاکسینی وەرنەگرتبێت ڕێگە نەدرێت گەشت بکات؟ تاهیر عەبدوڵا ڕایگەیاندووە،”یەکەم ژمارەیەکی کەم خەڵک پێکوتەی یەکەمیان وەرگرتووە نەشبووە بەمەرج بۆ فڕۆکەخانە هەرکەسێک سەفەریکرد پێویستە دەکات ڤاکسینی وەرگرتبێت تەنها پشکنینی پی سی ئاڕ بووە بەمەرج تائێستا، وە هەرکاتێک حکومەتی عێراق یان حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو مەرجەی دانا ئێمەش جێبەجێی دەکەین. ”

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەشڵێت” ئەو مەرجە شتێکی قورسە بۆ ئەم قۆناغە ئاسان نییە ئەگەر هاتوو هەموو خەڵک ڤاکسینی وەرگرت و پێکوتەی دووەمی وەرگرت ئینجا ئەگەر بشکرێت بەمەرج شتێکی قورس نییە.”

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا