پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بە فێڵ پارەیان لە هاوڵاتییەك وەرگرتبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی هاوڵاتییەكی بە ناسنامە عەرەب لە بنكەی پۆلیسی چوارچرا سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە دوو كەس بەبیانوی كارئاسانی كردن بۆی لە بنكەی پۆلیس بڕی (1500) دۆلاریان لێوەرگرتووەو هەڕەشەیان لێكردووە كە دەبێت بڕی (5000) هەزار دۆلاری تریان بداتێ ، دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران، توانرا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا توانراوە دەستبگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە بە فێڵ لە هاوڵاتیەكەیان وەرگرتبوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەناوەكانی(ڕ ،ك، ع) لە دایكبووی 1990، (س ، ص) لە دایكبووی 1982 بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 312 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا