نوێكردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن لەهەرێم رەتكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

دادگای دادوەری عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی نوێكردنەوەی مۆڵەتی كۆمپانیاكانی مۆبایل، كە هەرسێ كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و كۆڕەك تێلیكۆم و زەین دەگرێتەوە.

لای خۆیشیەوە محمەد بەلداوی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی كە كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن (مۆبایل) لە ساڵانی ڕابردوودا پێشكەشیان كردووە خزمەتگوزاریەكی خراپ و بێكەڵك بووە بۆ ئەو كارانەش چەند لایەنێكی حكومی و ناحكومی لەپشتیانەوە وەستاون.

دەشڵێت، “ئەو كۆمپانیایانە قەرزی حكومەتیان لایە و نەیانداوەتەوە و ڕێككەوتنی نهێنیشیان لەگەڵ چەند دەزگایەكدا هەیە بەوهۆیەشەوە گرێبەستەكانیان نوێ كراوەتەوە بۆیە داوای ڕاگرتنی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان و لێكۆڵینەوەی یاسایی لەسەر چەند كەیسێكی تر لەگەڵدا دەكرێت.

ئەمە دوای داواكاریەكەی پەلەمانتاری عێراق محمەد شیاع سودانی دێت، كە مانگی ڕابردوو دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ لە بەغدا ڕەزامەندی دەربڕی بۆ دەستپێكردن بە لێكۆڵینەوە بەمەبەستی ڕاگرتنی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو كۆمپانیایانە، بەڵام چەند كۆمپانیایەك داوای دواخستنی دادبینیەكەیان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا