هێزە دەریاییەکان 1000 کۆچبەریان گەیاندە بەریتانیا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیا جیهانیەکان ڕایانگەیاند، نزیکەی هەزار کۆچبەر بە بەلەمێک لە ڕێگەی کەناڵە ئاوییەکانەوە گەیشتنە بەریتانیا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا جیهانیەکان بڵاو کراونەتەوە نزیکەی هەزار کۆچبەر بە بەلەمێک لە ڕێگای کەناڵە گەیشتنە بەڕیتانیا، ئاماژەیان بەوەشدا، بەهۆی کەش و هەواشەوە مەترسی گەشتەکەیان کەم بووە.

ڕوونیشیان کردەوە هێزە دەریاییەکان بەلەمی ڕزگارکردنیان بەکار هێناوە، بۆ گەیاندنی کۆچبەران بەو وڵاتە.

بەریتانیاش فەڕەنسا تۆمەتبار دەکات بە لەدەستدانی کۆنترۆڵ و نەبوونی دەسەڵات بەسەر بارودۆخەکەدا، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن بەریتانیا ناتوانێت چاودێری هەموو ئەو کۆچبەرانە بکات کە ڕوبەڕووی مەترسی دەبنەوە.

هەرچەندە بەریتانیا چەندین جار بەڵێنی داخستنی ڕێگای داوە بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە بە تەواوی ڕێگاکان کۆنترۆڵ بکات.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا