پۆڵەتیک پرێس
وەرزی هاوین بە باشترین وەرزی ساڵ بۆ دابەزاندنی کێش دادەنرێت، چونکە دەوڵەمەندە بەو میوانەی ڕێژەیەکی زۆر ئاو، ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکانیان تێدایە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن.
پێنج میوە و سەوزەواتی هاوینە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن:
-شوتی
یەکێکە لەو میوانەی %92ی لە ئاو پێکهاتووە، یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە هەستی تێربوون زیاددەکات و خواستی خواردنی شیرینیەکان کەمدەکاتەوە، هەروەها ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکانی شوتی ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکەن.
-خەیار
بەیەکێک لە باشترین سەوزەواتەکان دادەنرێت %95ی لە ئاو پێکهاتووە و کالۆری کەمە، جەستە لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات و ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە.
-پڕتەقاڵ
سەرچاوەیەکی سەرەکی پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی یە، هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژتر زیاددەکات.
-کاڵەک
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان و کالۆری کەمە، سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش و تەندروستی چاو هەیە، هەروەها یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-قۆخ
یەکێکە لەو میوانەی کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، %95ی لە ئاو پێکهاتووە.