پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوەکان دەریانخستووە زەیتی ناوکی ترێ سوودێکی زۆری بۆ پێست و قژ هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ترشە چەوریەکان و ماددە سوودبەخشەکانی ناوی وایکردووە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەبێت.
سوودەکانی زەیتی ناوکی ترێ:
-زەیتی ناوکی ترێ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە دەتوانرێت بۆ چێشتلێنان لەجێی ڕۆن و کەرە بەکاربهێنرێت.
-یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدات و ڕێگری لە زبری و قڵیشانی پێست دەکات.
-دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا6 یارمەتی خێرا ساڕێژبوونی برینەکان دەدات.
-تایبەتمەندی دژەمیکرۆبی هەیە، ڕێگری لە گەشەی میکرۆب و بەکتریاکان لە جەستەدا دەکات.
-یارمەتی تەندروستی و بەهێزبوونی قژ دەدات و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات.