چۆنیەتی درێژکردنی نینۆکەکان

ئەم بابەتە 7 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

نینۆکی درێژ  جوانییەکی تایبەت بە دەستەکان دەبەخشێت، بەڵام هەندێک بەربەست هەیە بۆ درێژبوونی نینۆکەکان وەک، زۆر بەکارهێنانی ماددە پاککەرەوەکان وەک کلۆر، زۆر بۆیەکردنی و لێکردنەوەی، وشکبونی پێستی دەوروبەری نینۆک، پیربون و زیادبونی تەمەن، تێکچونی هۆرمۆنەکان.

بۆ ئەم مەبەستەش باس لە تێکەڵەیەک دەکەین بۆ درێژبوونی نینۆکەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا:
دوو حەب ئەسپرین، دوو کەپسول ڤیتامینE، کەوچکێک زەیتی زەیتون، کەوچکێک خوێی دەریا، ئەمانە هەمووی تێکەڵ دەکەیت و نینۆکی تێدەکەیت بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێت لە ١٠ خولەک، پاشان دەیشۆیت و کرێمی شێدارکەرەوەی لێدەدەیت، ئەم کردارە جگە لە درێژبوونی نینۆکەکان دەبێتە هۆی لابردنی پێستە مردووەکانی دەوروبەری نینۆکەکان، دەتوانیت هەفتەی سێجار دوبارەی بکەیتەوە.

لەگەڵ ئەوانەشدا پێویستە لەکاتی خاوێن کردنەوەی ماڵ و بەکارهینانی ماددەی پاککەرەوە دەستەوانەی تایبەتی بەکاربهێنرێت بۆ پاراستنی نینۆکەکان لە شکاندن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک