پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە عەلی بابا یەکێکە لەو چەرەساتانەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و بەیەکێک لە باشترین چەرەساتەکان بۆ دابەزاندنی کێش دادەنرێت.
بەپێی توێژینەوەکە خواردنی 35 گرام لە عەلی بابای برژاوی کەم خوێ پێش دوو ژەمە سەرەکیەکانی ڕۆژانە یارمەتی دابەزاندنی کێش و ڕێکخستنی ڕێژەی گلۆکۆز دەدات، هەروەها مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆریەخوێنەکان بەڕێژەی %10 کەمدەکاتەوە.
عەلی بابا یەکێکە لەو چەرەساتانەی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ڕیشاڵ و چەوریە تەندروستەکان هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژ زیاددەکات، بەمەش خواستی خواردن کەمدەکاتەوە و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردمیدا بکرێت لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی کێش.