پۆڵەتیک پرێس
برینی گەدە یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر باوەکان لەجیهاندا، چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە وەک زۆر بەکارهێنانی دەرمانە بەهێزەکان، خواردنی ناتەندروست و کێشە تەندروستیەکانی گەدە، لەهەندێک حاڵەتی قورسدا کەسەکە بێزار دەکات و ئازارێکی زۆری گەدە دروست دەکات بۆیە پێویستە لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانی ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ چارەسەرکردنی.
ئازاری برینی گەدە لەوانەیە بۆ چەند خولەکێک بەردەوام بێت و لەوانەشە بگاتە چەند کاتژمێرێک، هەندێکجار لەکاتی نوستنی شەواندا دەبێتە هۆی خەبەرکردنەوەی کەسەکە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت پەرەدەستێنێت و دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆری گەدە و لەدەستدانی کێش بەشێوەیەکی ناسروشتی.
پێنج نیشانەی باوی توشبوون بە بریی گەدە:
-لەدەستدانی خواستی خواردن
-بەردەوام هەستکردن بە نەخۆشی و ماندووی
-ئازار و سووتانی گەدە
-تێکچوونی کرداری هەرس و دڵتێکەڵهاتن
-ئاوسانی سک