دروست بوونی کێشەی دەروونی بەهۆی کۆرۆناوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بەڵێن ئەدات، ڕاوێژکاری دەروونی دابین بکات بۆ ئەو منداڵ و هەرزەکارانەی دوای توشبوونیان بە کۆرۆنا توشی دۆخی نەخوازراوی دەروونی بوون.

هەروەها ئاماژە بەوە دەدات کە بەردەوام دەبێت لەسەر پلانەکانی تا ئەو کاتەی، قەیرانی تەندروستی بەردەوام دەبێت، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ منداڵان و ناوەندی کێشە دەروونیەکان بەڵێنەکەی دا.

ماکرۆن پێی وایە داختسنی خوێندنگا بە هۆی کۆرۆناوە، هەروەها ڕاگرتنی چالاکی و داخستنی هەندێک شوێن کاریگەری خراپی لەسەر دەروونی منداڵان و هەرزەکاران دروست کردووە، بۆیە پێویستە لە هەر شوێنێکی جیهان بێت هاوکاری گەنجان و منداڵان بکرێت.

منداڵانی تەمەن ٣ تا ١٧ ساڵ کۆبوونەوەی بێ برامبەریان لەگەڵ پزیشکی دەروونی بۆ ڕێک دەخرێ، پزیشکە دەروونیەکانیش ئاماژە بەوە دەدەن، مردنی کەسی ئازیز و خزم و کەس و کار بەهۆی کۆرۆناوە، کاریگەری زۆر خراپی لەسەر دەروونی منداڵآن دروست کردووە.

پزیشکەکان، حاڵەتی زۆریان تۆمار کردووە، وەک هەوڵ دان بۆخ خۆکوژی و خۆ بە کەم زانین، ترس و دڵە ڕاوکێ و چەندین نیشانەیتری تێک چوونی بارو دۆخی دەروونی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا