پۆڵەتیک پرێس
هەندێک کەس کاتێک پەستانی خوێنیان بەرز دەبێتەوە، نایانەوێت دەرمان بەکار بهێنن دەترسن لەوەی، بە هۆیەوە توشی نەخۆشی درێژ خایەن بن، دەیانەوێت بە ڕێگەی سروشتی پەستانەکەیان کەم بکەنەوە
بەپێی بڵاوکراوەکان چەند ڕێگایەک هەیە بۆ کەمکردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن بەبێ بەکارهێنانی دەرمان و بە شێوەیەکی تەندروست کە بریتین لەمانە
١-یەکێک لە چارەسەرە سروشتیەکان بۆ کەمکردنەوەیبەرزی پەستانی خوێن بریتیە لە داگرتنی کێشی زیادەی لەش کە هۆکارێکی ڕاستەوخۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و چەندین نەخۆشی درێژ خایەنە
٢-یەکێکیتر لە چارەسەرەکان بریتیە لە وەرزس کردن لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، یاخود لە هەفتەیەک دا بۆ ماوەی ١٥٠ خولەک
٣-خواردنی تەندروست پێویستە جۆری خواردنەکانت ڕێکبخەیت، دوور بکەویتەوە لە خواردنی خێرا ئەو خواردنانەی شەکرو خوێی زۆری تێدایە.
٤-کەمکردنەوەی سۆدیۆم، واتە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خوێ لە خواردندا هاوکات بەکارهێنانی هەندێک گیای سود بەخش بۆ ناو خواردن
٥-دوور کەوتنەوە لە جگەرە کێشان و مەی خواردنەوە
٦-دوور کەتنەوە لە خورادنەوەی کافاین بە رێژەیەکی زۆر، هەروەها دوور کەوتنەوە لەمانە سودی بۆ تەندروستی دڵ هەیە
٧-دوور کەتنەوە لەو شتانەی دەبێتە هۆی سترێس و بەسۆزی، چونکە پەستانی خوێن بەرز دەکەنەوە
٨-پێویستە هەر کەسێک چاودێری ڕێژەی پەستانی خوێنی خۆی بکات لە ماڵەوە
٩-پێویستە کەسی توشبوو پێویستی بە یارمەتی کەسانی چواردەوری هەیە، جا خێزان بێت یاخود هاوڕێکەی بۆ هەنگاونان بۆ ئەم کردارانە