چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بایكۆتی دانیشتەكەی پەرلەمانیان كرد

پۆڵەتیك پرێس

تەواوی لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بایكۆی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقیان كرد.

پەرلەمانتارانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی بایكۆی كۆبونەوەكەیان كردو چونە دەرەوەی پەرلەمان ئەوەش بەهۆی ئەوەی نەیانتوانی لەگەڵ سەدرو لایەنەكانی دیكە بگەنە رێككەوتن.

لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا گرژی لە نێوان پەرلەمانتارانی رەوتی سەدرو چوارچێوەی هەماهەنگی دروستبوو، پاشان پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی بایكۆی دانیشتنەكەیان كرد.

دواتریش بەهۆی گرژییەكانی نێو پەرلەمانەوە دانیشتنەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا مەحمود مەشهەدانی دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ سێ ئەندامەكەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردەوە.
محەمەد حەلبوسی و مەحمود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان خۆیان كاندیدكرد.

هەروەها بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان كە پشكی كوردە، هەریەكە لە شاخەوان عەبدوڵا لە پارتی و موسەننا ئەمین لە یەكگرتوو، هەروەها سروە عەبدولواحید لە نەوەی نوێ خۆیان كاندیدكرد.

گرژییەكانی پەرلەمان بووە هۆی ئەوەی نەتوانرێت لەمڕۆدا دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بدرێت.

چوار هەماهەنگی، هاوپەیمانێتی نێوان ژمارەیەک لە پارتە شیعییەکانە کە نوری مالیکی سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری و فالح فەیاز سەرۆکایەتی دەکەن و چەند حزبێکی دیکەی شیعەش تێیدا بەشدارن، لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی عێراقدا، دەنگەکانیان بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو کەمیکرد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا