مەسرور بارزانی: بڕۆن ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن

پۆڵەتیک پرێس:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەکات رەچاوی رێنماییە تەندروستییەکان بن و بچن ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەمیانی مەراسیمی دانانی بەدی بناغەی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی 18 پۆلی لە گەڕەکی گوندی کۆری لە پارێزگای هەولێر، مەسرور بارزانی رایگەیاند، “داوا دەکەم ئەوانەی تا ئێستا ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، بچن ڤاکسین وەربگرن”.

وتیشی: رەچاوی رێنماییەکانی تەندروستیی بن و خۆتان و کەسوکارتان بپارێزن، چەندین جار داوام لێکردوون ئەمە ئەرکێکی هاوبەشە، با ئەم فشارە تەنیا لەسەر شانی کەرتی تەندروستیی نەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کۆتایی مانگی رابردوو سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ڤاکسین بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و ئەو کەسانەی لە شوێنە داخراوەکاندا کاردەکەن دەکرێتە ناچاری”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا