زانیاری نوێ لە بارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دادگایكردنی سەددام حسێن ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەمڕۆ 15 ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی سەددام حسێن سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراقدا تێپەڕی و باڵیۆزی پێشووتری ئەمریكاش لە عێراق چەندین زانیاری گرنگ لە بارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگایكردنەكەی سەددام حسێنەوە ئاشكرا دەكات.

رۆبەرت فۆرد باڵیۆزی پێشووتری ئەمریكا لە عێراق رایگەیاندووە، دەستێوەردان لە پرۆسەی دادگاییكردنی سەدام حسێندا هەبووە، بەجۆرێك هەندێكجار بێ ئاگاداری دەستەی پارێزەران بەڵگەی شۆكهێنەر دەخرانەڕوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەنانەت بەشێك لەو پارێزەرانە كوژراون كە لە پرۆسەكەدا بەشدارییان كردووە، ئەوەش ئابڕوچوون بووە بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگایكردنەكە.

ئەو بەرپرسەی پێشووی ئەمریكا باس لەوەدەكات، كاتێك داواكاری گشتی بەڵگەیەكی لە دژی سەدام دەخستەڕوو، رێگەی پێنەدەدرا بەرگری لە خۆی بكات.

سەدام حسێن لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندێكی نزیك لە تكریت لەدایكبووە.

ساڵی ١٩٧٩ بووە سەرۆك كۆماری عێراق و لەساڵی ٢٠٠٣ ئەمریكاو هاوپەیمانان بەبیانوی بوونی چەكی كۆمەڵكوژ هێرشیان كردە سەر عێراق و رژێمەكەی سەددام حسێنیان روخاند.

دواترو دوای بەڕێوەچوونی چەندین دانیشتنی دادگا سزای لە سێدارەدان بۆ سەددام حسێن دەرچوو، بەرەبەیانی رۆژی 30-12-2006 لە سێدارە درا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا