قوباد تاڵەبانی: زانیاریی تەواومان هەیە لەسەر ئەو لایەنانەی هێرشیان كردووەتە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە (29ی حوزەیرانی 2022) بەڕێوەچوو، رایگەیاند، ئامانج لە هێرشەكانی سەر هەرێم، زیان گەیاندنە بە سەرچاوەی دارایی و ئابووریی و پەكخستنی پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستاندا.

بەپێی راگەیەندراوی حكومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، سەرۆكی حكومەت باسی لە بابەتی چەند بارەبوونەوەی هێرشەكان بۆ سەر خەڵك و ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان لە چەند مانگی رابردوودا كرد.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكە رایگەیاندووە، زانیاریی تەواویان هەیە لەسەر ئەو لایەنەی هێرشەكانی كردووەتە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر و لێكۆڵینەوەی وردیش كراوە بۆ ئەوەی رێكاریان بەرامبەر وەربگیرێت.

سەبارەت بە پابەندییە داراییەكانی بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی روونیكردەوە، كە ئاشكرایە، حكومەتی فیدڕاڵی، بە بێ هیچ پاساوێكی یاسایی و دەستووریی، هەرێمی كوردستان بێ بەش دەكات لە شایستە داراییەكانی كە لە كۆی 26 مانگ، تا ئێستا تەنیا بۆ ماوەی 13مانگ بڕە پارەیەكی بە ناوی پێشینە كە تەنیا دووسەد ملیار دینارە ناردووە.

لە كۆبوونەوەكەدا، ئەنجوومەنی وەزیران داوای لە حكومەتی فیدڕاڵیی و وەزارەتی نەوت كرد، كە گوشاریی ناڕەوایان بۆ سەر وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی بواری نەوت وگاز لە هەرێم رابگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا