جەعفەر شێخ مستەفا: یەکێتی لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردندا نییە لەژێر ھیچ پاساوێکدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردندا نییە لەژێر ھیچ پاساوێکدا و دواکەوتنی ھەڵبژاردن زیانێکی گەورە بە ناوبانگی ھەرێم دەگەیەنێت.

جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لە وەفدێکی یۆنامی جەختیکردەوە، یەکێتی ھەرگیز لەگەڵ دواکەوتنی ھەڵبژاردندا نەبووە و جەخت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە و لەگەڵ ئەوەدان ھەڵبژاردن چیتر لەژێر ھیچ پاساو و بیانوویەکدا دوانەخرێت و یەکێتی ئامادەکاریی تەواوی بۆ کردووە.

وتیشی، دواکەوتنی ھەڵبژاردن زیانێکی گەورە بە پرۆسەی دیموکراسی و ناوبانگی ھەرێم دەگەیەنێت و ھۆکارێکیش دەبێت بۆ زیاتر بێ ھیوابوون و بێزاربوونی کۆمەڵانی خەڵک.

جەعفەر شێخ مستەفا جەختیکردەوە، ھەڵبژاردن دەبێتەھۆی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە یاساییەی لەئارادایەو شەرعیەت دەداتەوە بە دامەزراوەکانی ھەرێم، ھەروەھا رۆڵیشی دەبێت لە چارەسەرکردنی زۆرێک لەو کێشە و گرفتانەی ئێستا بەرۆکی ھەرێمی کوردستان و دانیشتوانەکەی گرتووە.

لە بەرامبەردا وەفدی یۆنامی ستایشی ھەڵوێستی یەکێتی کرد کە ھەمیشە ئامادەیی و ئاسانکاریی کردووە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا