هەسەدە وردەکاری هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە، ئاماری چوارەمین ڕۆژی هێرشەکانی  تورکیای بڵاوکردەوە  و ڕایگەیاند بە گولـلەی تۆپ و هاوەن 31 جار و دوو جاریش بە فڕۆکەی جەنگی هێرشیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام داوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماری چوارەمین ڕۆژی هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاشکرا کرد، کە لە 5 ی ئەم مانگەوە ناوچەکانی نیشتەجێبوون و دەزگا خزمەتگوزاریی و سەرچاوەکانی ژیانی لە ڕۆژئاوای کوردستان گرتۆتەوە

دەقی ئاماری چوارەمین ڕۆژی هێرشەکان بەم جۆرەیە:

– ژمارەی هێرشەکان بە گولـلەی تۆپ و هاوەن: 31

– ژمارەی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان: دوو

-ژمارەی تۆپەکان: 55 تۆپ، لە نێویاندا 29 گولە تۆپی قورس.

– ژمارەی هێرشەکان بە چەکی دۆشکە:یەک

– ژمارەی خاڵە سەربازییە بە ئامانجکراوەکان: سێ

– ژمارەی بریندارانی مەدەنی: یەک

-ژمارەی باڵەخانە بە ئامانجکراوەکان: کۆگایەکی نەوت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا