بنکەی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز کێشەی تێکەوت

پۆڵەتیک پرێس

جارێکی دیکە رووداوە نادیارەکان روویان لە ئێران کردەوە و ئەمجارەیان کێشە کەوتە تۆڕی دابەشکردنی کارەبا لە بنکەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز.

رۆژی یەکشەممە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەو کێشەیەی کەوتووەتە تۆڕی دابەشکردنی کارەبا لە بنکەی پیتاندنی یۆرانیۆم هیچ بریندارێکی لێنەکەوتووەتەوە و نەبووەتەهۆی هیچ پیسبوونێکی ئەتۆمی و تیشکدانەوەیەک.

ئەم رووداوە دوای چەند سەعاتێک دێت لە راگەیاندنی کارپێکردنی ئامێری دەرکردنی ناوەندی گەشەسەندوو لە وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە کە دەبێتەهۆی پیتاندنی یۆرانیۆم بەشێوازێکی خێراتر.

ئەمە یەکەمجار نییە رووداوی لەم شێوەیە لە وێستگەی نەتەنز روودەدات، لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردووش وێستگەکە دووچاری تەقینەوەیەکی ناڕوون بووەوە و لەو کاتەدا دەسەڵاتدارانی ئێران بە کارێکی تێکدەرانەیان وەسفکرد کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەکاتەئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا