داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی ڕابردوودا زیاد لە 115 ملیار دۆلار بووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ساڵی ڕابردوودا داهاتی نەوتی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 115 ملیار دۆلار.

ئەمڕۆ میدیاکانی عێراق لە زاری وەزیری نەوتەوە بڵاویان کردەوە، ساڵی ڕابردوو عێراق زیاتر لە ملیارێک و 209 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

ئەوەش هاتووە، لە یەک ڕۆژدا عێراق نزیکەی سێ ملیۆن و 320 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، لە ساڵی ڕابردوودا داهاتی هەناردەی نەوتی خاوی عێراقی 33.9 ملیار دۆلار زیادیکردووە بەراورد بە ساڵی 2021 کە تێیدا داهاتی نەوت 75.7 ملیار دۆلار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا