هەسەدە بەرپرسێكی هەواڵگری داعش دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی هەسەدە لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بەرپرسێكی هەواڵگری داعشیان دەستگیركرد و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش دەڵێت، دەستگیركردنی ئەو بەرپرسەی داعش، توانای رێكخراوە تیرۆریستییەكە لە پلاندانان رادەگرێت.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا لە راگەیەندراوێكدا بڵاوكردەوە، هێزەكانی هەسەدە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان توانیویانە بەرپرسێكی هەواڵگری رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە شاری حەسەكە دەستگیر بكەن، كە بەرپرسیار بووە لە كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری لە سنووری نێوان سوریا و عێراق.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەستگیركردنی ئەو بەرپرسە هەواڵگرییە، توانای پلااندانانی رێكخراوی تیرۆریستییەكە بۆ كردەوەی تیرۆریستی رادەگرێت.

رۆژی 28ی مانگی كانوونی یەكەمی رابردوو، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێزەكانیان بەهاوكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێكیان لەناو كەمپی هۆلدا ئەنجامداوە و تیایدا “ئەبو عوبەیدەی عێراقی” یان كوشتووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەبو عوبەیدەی عێراقی كە بە “ئەبو مەعاویە” ناسراوە، بەمەترسیدارترین سەركردەی داعش دادەنرا و بەرپرسی رێكخراوی داعش بووە لەناو كەمپی هۆلی رۆژئاوای كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا